Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق سکاڵا دژی ئێران تۆماردەکات

عێراق

بینراو 148

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

حکومەتی عێراق نامەیەکی دایە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و تێیدا سکاڵا لە ئێران دەکات بەرامبەر ئەنجامدانی هێرشە مووشەکییەکەی ئەو وڵاتە بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق.

لە نامەکەی عێراقدا هاتووە، هێرشکردنە سەر خاکی عێراق بەبیانووی پاراستنی خۆیەوە لەلایەن ئێرانەوە قبووڵکراونییە و پێشێلکردنی پرەنسیپەکانی دراوسێیەتییە. 

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە هەشتی کانوونی دووەمی ۲٠۲٠ سوپای پاسداران دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکای لە عێراق کردە ئامانج، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند "ژمارەی مووشەکەکان ۱٥ مووشەک بوون، ۱٠ مووشەکیان بنکەی عەین ئەسەدیان کردووەتە ئامانج، مووشەکێکیان هەولێری کردووەتە ئامانج و چوار مووشەکیشیان نەگەیشتوونەتە ئامانجەکانیان".

پێشتر گوتەبێژێکی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، کەمێک دوای نیوەشەوی هەشتی کانوونی دووەمی ۲٠۲٠ بەشێوەیەکی زارەکی نامەیەکی فەرمییان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێگەیشتبوو کە تێیدا هاتبوو "وەڵامی ئەو وڵاتە بۆ تیرۆرکردنی شەهید قاسم سولەیمانی دەستیپێکردووە یان کەمێکی دیکە دەستپێدەکات. هێرشەکە سنووردار دەبێت و تەنیا ئەو ناوچانە دەکاتە ئامانج کە هێزی ئەمریکی تێدایە لە عێراق، بەبێ ئەوەی بنکەکان دیاریبکرێت".


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP