Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران پەیامێكی بڵاوكردەوە

عێراق

بینراو 16

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس) پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،"کاکەییەکان پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کوردن و لەژێر سایەی پێكەوەژیانی هەرێمی كوردستان مافەكانیان پارێزراو دەبێت.

دەقی پەیامەكە...

بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) ی کاکەییەکان کە رێککەوتی ئەمڕۆیە و دوای تەواوبوونی سێ رۆژی بە رۆژوبونە ،مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی :
 
پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک وبرا کاکەییەکانمان(یارسان) دەکەم بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران. هیوادارم جەژنەکەیان لە خۆشی و کامەرانیدا بەسەر ببەن. کاکەییەکان (یارسان) پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کوردن و لە ژێر سایەی ئەو بەیەکەوەژیانە ئاینی و نەتەوەییەی لە هەرێمی کوردستان هەیە ، مافەکانیان پارێزراو دەبێت .

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP