Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرکردەیەکی دیاری عێراق دەستیلەکارکێشایەوە

عێراق

بینراو 744

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق،  نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە ئەندامێتی پەرلەمان پێشکەشی پەرلەمانی عیراق کرد. 


ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی عیراق ئەمڕۆ هەینی ١٠ ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ دەستی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عیراق کێشاوەتەوە. 


نوسینگەی ڕاگەیاندنی عەلاوی لە بەیاننامیەکی کورتدا ئاماژەی بەوە کردووە، "سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی دەستی لە ئەندامێتی لە پەرلەمانی عیراق کێشاوەتەوە و نامەکەی پێشکەشی پەرلەمان کردووە". 


بەیاننامەکە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی عەلاوی بۆ " شکستی پەرلەمانی عیراق لە ئەرکی یاسادانان و چاودێری و کارنەکردنی جدی و ئەرێنی لەسەر داواکارییەکانی گەلی عیراق" گەڕاندووەتەوە. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP