Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عادل عەبدولمەهدی بۆ دۆزینەوەی رێگا چارە سەردانی هەرێم دەکات

عێراق

بینراو 470

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیارە سبەینێ ۱۱ی کانوونی دووەمی ۲٠۲٠، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

بڕیارە لە سەردانەکەیدا عەبدولمەهدی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ قەیرانەکانی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێبکات.

رۆژی دووشەممە عادل عەبدولمەهدی پەیوەندی بە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کرد و دوایین پەرەسەندنی رووداوەکان و هەڵوێستی عێراقیان تاوتوێکرد. 

سەردانەکەی عەبدولمەهدی بۆ هەولێر کە یەکەم سەردانی فەرمییەتی بۆ هەولێر لەدوای دەستبەکاربوونیەوە، دوای زیادبوونی گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران دێت لە ناوچەکە و بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ ململانییەکانیان. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP