Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بۆ مووچەخۆرانی هەرێم.... هەواڵە خۆشەکە گەیشت

کوردستان

بینراو 1435

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند بەدواداچونیان بۆ دابەشنەکردنی موچە کردوە و بڕیارە رۆژی یەکشەممە دابەشکردنی موچە دەست پێ بکات.

 سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە نوسینێکدا لە فەیسبوک کە ئاراستەی موچە خۆرانی کردوە  دەڵێت" موچەی سەرجەم وەزارەتەکان ئامادەیە و بەشی هەرێم بۆ ئەم مانگە لە بەغداوە گەیشتووە کە ٤٥٢ ملیار دینارە".

عەلی حەمە ساڵح راشیگەیاندوە مانگانە، نزیکە یەک ترلیۆن و ٣١ ملیار دینار دێتە وەزارەتی دارایی کە  ٨٨٦ ملیاری بۆ موچەو ئەوەی دیکەشی بۆ خەرجی وەزارەتەکان و بەردەوامبونی ھەندێک پرۆژەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی چوارشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند دابەشکردنی موچە کێشەی نیە و رۆژی یەکشەممە دەستپێ دەکات

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP