Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سوڵتان قابوس كۆچی دواییكرد و سوڵتانی نوێی عومان دیاریکرا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 112

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

هەیسەم بن تاریق ئەلسەعید وه‌ك سوڵتانی نوێی عومان دیاریكرا و سوێندی یاسایی خوارد، پاش ئه‌وه‌ی سوڵتان قابوس دوای ٥٠ ساڵ له‌ حكومڕانی كۆچی دواییكرد و هیچ منداڵێكیشی نه‌بوو.

رۆژنامەی وەتەنی عومانی ئاشكرایكرد، هەیسەم بن تاریق ئەلسەعید بەجێگرەوە قابوس بن سەعید سوڵتانی کۆچکردوی عومان دیاریکراوە و بەیانی ئەمڕۆش وەک سوڵتانی نوێی شانشینەکە لەبەردەم ئەنجومەنی یاسادانی شانشینەکە سوێندی یاسایی خواردوە.

دیوانی سوڵتانی عومان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویستی عومان و گەلانی عەرەبی و ئیسلامی کۆچی دوایی سوڵتان بن سەعید بن تەمور سوڵتانی عومان لە رۆژی هەینی ١٠ی کانونی دوەمی ٢٠٢٠رادەگەیەنین کە ماوەی نزیکەی ٥٠ساڵ و لە ساڵی ١٩٧٠دا حکومڕانی وڵاتی گرتوەتە دەست".

 
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، "سوڵتان قابوس لە رێگەی حکومڕانییەکی داناییەوە توانی خۆشگوزەرانی بۆ سەرانسەری عومان دابین بکات و زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیش سودیان لەو شێوازەی وەردەگرت، کە بریتی بو لە سیاسەتی هاوسەنگی لە هەمو جیهاندا کە ئەوەش جێگەی رێزلێگرتنی هەمو لایەک بێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP