Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ده‌سه‌ڵاتی عەبدولمەهدی كۆتایی دێت‌ و بۆ ماوەی ١٥ رۆژ دەكەوێتە دەست سەرۆككۆمار

عێراق

بینراو 123

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

عەلی تەمیمی شارەزای یاسایی عێراقی رایده‌گه‌یه‌نێت، لەناوەراستی ئەم مانگە حكومەتی كاربەڕێكەری عەبدولمەهدی كۆتایی دێت و دواتر سەرۆككۆمار بۆ ماوەی ١٥ رۆژ و تا دەستنیشانكردنی پاڵێوراوی نوێ پۆستی سەرۆكی حكومەت وەردەگرێت.

تەمیمی لەلێدوانێكدا ئاشكرایكرد، ماوە دەستوورییەكان لە دەستووری عێراقدا دیاریكراون بۆ حاڵەتەكانی پێكهینانی حكومەت‌و راسپاردن و كۆتاییهاتنی حكومەتی كاربەڕێكەر، كە بەپێی ماددە ٦١ بڕگەی هەشتەم حكومەتی كاربەڕێكەر ماوەكەی ٣٠ رۆژە و لە ١٦ ئ كانوونی دووەم ماوەكەی تەواو دەبێت.

وتیشی، ئەگەر هات و سەرۆك كۆمار نەیتوانی جێگرەوەی عادل عەبدولمەهدی دەستنیشان بكات، ئەوە بەڕێوەبردنی وڵات بۆ ماوەی ١٥ رۆژ دەگوازرێتەوە بۆ ژێر دەستی سەرۆك كۆمار و ئەو ماوەیە وەك سەرۆكی حكومەت دەستبەكاردەبێت و وەزارەتەكانیش لەلایەن بریكاری وەزیرەكانەوە بەڕێوە دەبرێن تا دەستنیشانكردنی سەرۆكێكی نێ بۆ حكومەت.

تەمیمی باسی لەوەش كردووە، كە ئەگەر سەرۆك كۆمار لەماوەی ئەو ١٥ رۆژەدا سەركەوتوو نەبوو لە دۆزینەوەی پاڵێواروی پۆستی سەرۆكی حكومەت ئەوە بەهۆی نەبوونی دەقێكی دەستووری بۆ جارەسەركردنی ئەو دۆخە، ئەوە سەرۆك كۆمار بەردەوام دەبێت لە ئیدارەدانی كاروباری وڵات، جەختیشیكردووەتەوە، كە هەندێك ماددەی دەستووری لەڕووی دانانی یاسا كەموكووڕیان هەیە و هەندێكیش پێویستیان بە روونكردنەوە هەیە، لەبەرئەوە دەبێت سەرۆككۆمار بۆ چارەسەركردنی ئەو بابەتە پرس بە دادگای فیدراڵی بكات.

 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌  بڕیاروایە ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەردانی هەرێم بکات و لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و بەرپرسانی حکومەت کۆبێتەوە.

 

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ناوەڕۆکی سەردانەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و کێشەی دەست لەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و چارەسەرکردنی دیاریکردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP