Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عادل عەبدولمەهدی گەیشتە هەولێر

عێراق

بینراو 93

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و شاندێکی باڵای یاوەری گەیشتنە هەولێر، لە لایەن سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێدەکرێت.

 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لەگەڵ شاندێکی یاوەری کاتژمێر ١٠:٠٥ بە فڕۆکەیەکی سەربازی گەیشتنە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیان لێدەکرێت.

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدییای بینەر، لەم سەردانەیدا عەبدولمەھدی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان بارودۆخی ئێستای عێراق و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی ئێستا تاوتوێ دەكەن.

تۆڕی میدیایی بینەر ئەوەشی زانیوە بڕیارە دوای دیدار و گفتوگۆكانی لە ھەولێر، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی سلێمانی بكات و چەند كۆبوونەوەیەك لەوێش ئەنجامبدات.

شاندەکەی حکومەتی عێراق پێکهاتبون لە عادل عەبدولمەهدی، فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی و ئابوری، محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، قوسەی سوهەیل، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی و ژمارەیەکی راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران.

هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم لە پێشوازی شاندە باڵاکەی حکومەتی عێراقدا بوون.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP