Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بی ئێم سی ناوه‌ڕۆكی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی ئاشكرادەکات

کوردستان

بینراو 73

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی ئه‌نجامبدات و مسته‌فا چاوڕه‌ش سه‌رۆكایه‌تی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌كات.

لای خۆیه‌وه‌ حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، "ئاگاداركراوینه‌ته‌وه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی ئه‌نجامده‌درێت".

وتیشی، مسته‌فا چاوڕه‌ش وه‌ك  به‌ ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كات.

له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی یه‌كێتی كه‌ له‌ ئه‌نجامی كۆنگره‌ ناڕازین، حاجی مه‌سیفی وتی، یه‌كێتی زۆر گه‌وره‌یه‌ و جێگه‌ی هه‌موو ده‌نگه‌ ناڕه‌زاییه‌كان ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێن، بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆو دیاریكردنی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی، جگه‌ له‌وه‌ش رێزلێنان بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌رنه‌چوون، له‌دوای هه‌مواری په‌یڕه‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵده‌بژێرێت. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP