Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکی ئۆکرانیا داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات

جیهان

بینراو 15

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


سوپای ئێران دانی بەوەدانا کە ئەو فڕۆکە ئۆکراینیەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بە ١٧٦ سەرنشینەوە خرایە خوارەوە، بە هەڵە لە لایەن سوپای ئێرانەوە مووشەکی ئاراستە کراوە.

سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە رایگەیاند، داوای قەرەبوو لە ئێران دەکەین.

سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی دانپێدانانەکەی ئێران لەسەر کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە دەڵێت، ئێمە چاوەڕێی داوای لێبوردنێکی دیبلۆماسی دەکەین و دەبێت قەرەبوو بکرێینەوە.

هەر لەو بارەیەوە، لە تویتێکدا، مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێران بە تەواوی بەرپرسە لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەکە.

حەسەن رۆ حانی، سەرۆک کۆماری ئێرانیش لە توتێکدا رایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و سەرپێچیکاران سزا دەدەن.

ئەمەلەکاتێکدایە، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری
( بۆینگ ٧٣٧)ی ئۆكراینی له‌ دوای هه‌ڵفڕینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی "ئیمام خومه‌ینی" تاران، تێكشكا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP