Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆتین و مێرکڵ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێک کۆدەبنەوە

جیهان

بینراو 63

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

راوێژکاری ئەڵمانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا و بڕیارە لەگەڵ، سەرۆکی روسیادا لەسەر چەند پرسێکی چارەنووسساز کۆببێتەوە.

 ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە روسیا و بڕیارە لەگەڵ ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی روسیادا کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکارییە بەپەلە و پێشبینینەکراوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و پرۆژە ئابوورییە پڕ لە خەونەکانی پووتین لە ئەوروپا، زیاتر وای لە راوێژکاری گەورەترین و بەهێزترین ئابووریی بلۆکی یەکێتیی ئەوروپا کرد بڕیاربدات بچێتە مۆسکۆ و لەگەڵ کەسی ژمارە یەکی رووسیا کۆببێتەوە.

 هەرلەو کۆبوونەوەیەدا، باس لە دەرهاویشتەکانی کوژرانی قاسم سولەیمانی دەکەن، کە لەوانەیە ئاگری ململانێکانی نێوان تاران و واشنتن بەگوڕوتینتر بکات.

هەروە ها پووتین و مێرکل هەوڵدەدەن رێککەوتننامەی ئەتۆمیی ساڵی ٢٠١٥ی نێوان ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بپارێزرێت و بەتەواوی هەڵنەوەشێتەوە.

بە پی زانیارییەکان ئەو بابەتانەی دیکە کە بڕیارن باسیان لێوە بکرێت، ئەمانە دەبن، ئۆکراینا و پرسی گواستنەوەی گازی رووسیا بە کیێڤدا بەرەو ئەوروپا، پرۆژەی نۆرد ستریم دووی تایبەت بە گەیاندنی گازی رووسیا بە ئەڵمانیا کە زیاتر لە ٪٨٠ی تەواو بووە و  هەردوولاش مەبەستیانە جێبەجێبکرێت، بەدەر لە نیگەرانییەکانی ئەمریکا و هەندێ لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

یەکێکی دیکە لە بابەتەکان گفتوگۆدەبێت لەسەر سووریا و ئاگربەستی تازە واژۆکراوی ئەنقەرە و مۆسکۆ تایبەت بە ئیدلب، پرسی لیبیا و هەڕەشەکانی تورکیا و دەستوەردانە سەربازییەکانی لە تەرابلوس و پاڵپشتییە نهێنییەکانی پووتین بۆ سوپای حەفتەر لە هەڵمەتەکانی بەرەو تەرابلوسی پایتەخت.

رووسیا بەهۆی کۆنترۆڵکردنی نیمچەدوورگەی کریمیا لە ساڵی ٢٠١٤وە سزای ئابووریی لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە بەسەردا سەپێنراوە.

مێرکل پشتگیریی لە سەرۆکی نوێی ئۆکراینا کرد لە چوونەپێشەوە بەرەو مۆسکۆ و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا و پێدەچێت لەگەڵ بوونی پاڵپشتی لەلایەن هەندێک وڵاتی ئەوروپییەوە وەک ئیتالیا و هەنگاریا بۆ نزیککبوونەوە لە مۆسکۆ، بەرلین چاوی لەوە بێت بەشێك لە کێشەکانی لەگەڵ رووسیا چارەسەر بکات و بروکسل تامەزرۆیە بزانێت مێرکل و پووتین کەی و چۆن دەتوانن ئەو نزیکبوونەوەیە جێبەجێبکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP