Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاندی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدان

کوردستان

بینراو 72

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

شاندی باڵای حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بۆ تاوتوێی روداوەکانی ئەم دواییەی عێراق لە کۆبوونەوەدان.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ١١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ شاندی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی گەیشتە شاری هەولێر و دوای کۆبونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لەگەڵ شاندێکی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لە کۆبونەوەدایە.

شاندەکەی حکومەتی عێراق پێکهاتبون لە عادل عەبدولمەهدی، فواد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی و ئابوری، محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق، قوسەی سوهەیل، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوە زانستی و ژمارەیەکی راوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران.

بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق، گرژییەکانی ئەمریکا و ئێران و پرسی چونەدەرەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق گفتوگۆ دەکەن.

پەرلەمانی عێراق پێنجی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبونی  ١٦٨ پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی شیعەکان و بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و زۆرینەی پەرلەمانتارانی سونە یاسای دەركردنی هێزە بیانیەكانی لەعێراق پەسەندكرد.

بەگوێرەی بڕیارەكەش، حكومەتی عێراق پابەند دەبێت بەهەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنەكەی كە داواكاری لەسەر وەرگرتنی هاوكاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی واژۆی كردووە لە شەڕی داعشدا لەساڵی ٢٠١٦.

هەربەپێی بڕیارەکە هەموو ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی وڵاتانی بیانیش لە عێراق كۆتایی پێ بهێندرێت و هێزە بیانییەكان لەسەر خاكەكەی بچنە دەرەوەو رێگەش نەدرێت ئاسمانی عێراق بەویستی خۆیان بەكاربهێنن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP