Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

میترۆ: لەماوەی یەک ساڵدا ٢٣١ پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان و میدیاکان ئەنجامدراوە

کوردستان

بینراو 65

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەنتەری میترۆ راپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ ره‌وشی‌ ئازادی‌ رۆژنامه‌نوسانی لەهەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت کە تێیدا هاتووە، ٢٣١ پێشێلکاری ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ ١١ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ ٢٠٢٠، سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان راپۆرتی‌ ساڵانه‌ی‌ ره‌وشی‌ ئازادی‌ رۆژنامه‌نوسی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ ساڵی‌ ٢٠١٩ راگەیاند، کە ٢٣١ پێشێلکاری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە،لەو ژمارەیە ٢٠٩ پیشەلەکاریان بەرامبەر رۆژنامەنوسان و دەزگاکانی راگەیاندن ئەنجامدەراوە.

سەنتەری میترۆ ئامارەکەی بەم شێوەیە خستۆتەڕوو:

٢٣١ پێشێلکاری بەشێوەیەکی گشتی.

٢٠٩ پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسان.

١٢٤ رێگری روماڵکردن.
٢٢ لێدان و هەڕەشە و سوکایەتی. 
١٣ حاڵەتی زەودکردنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی.   
چوار- هێرش وتەشویشی ئەلیکترۆنی. 
یەك _ حاڵەتی تەقەکردن لە ماڵی رۆژنامەنووس .
یەك_ حاڵەتی سوتانی ئوتۆمبێلی رۆژنامەنوس.
٤٣ حالەتی راگرتن و دادگاییکردنی رۆژنامەنوسان بە دەرلە یاسای کاری رۆژنامەنوسی.
٢٠ دەستبەسەرگرتن و راگرتن بەبێ بڕیاری دادگا.
هەروەها ئەوەش هاتووە کە سێ داخستن وهەڵکوتانە سەر دەزگای راگەیاندن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP