Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کوردستان

بینراو 164

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

بارەگای بارزانی رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا رەتیدەکاتەوە، بارزانی دەستپێشخەریی هەبوبێت و زۆربەی لایەنە شیعەكان دەستپێشخەرەیان رەتكردبێتەوە.

بارەگای بارزانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی بینەر نێردراوە و تێیدا هاتووە، "لە چەند رۆژی رابردوودا لە ژمارەیەك سایتی كوردی و عەرەبی هەواڵێك بڵاوبوەتەوە كە گوایە سەرۆك بارزانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەستپێشخەریی هەیە و زۆربەی لایەنە شیعەكان ئەم دەستپێشخەرەیان رەتكردوەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "بە گشت لایەكی رادەگەیەنین كە ئەم هەواڵە هیچ راستییەكی تێدا نییە، لە بنەڕەتدا سەرۆك بارزانی دەستپێشخەری نەبووە تا كەسێك یان لایەنێك رەتیبكاتەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP