Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌و هۆكاره‌ چی بوو عادل عه‌بدولمه‌هدی هێنایه‌ هه‌رێم؟

عێراق

بینراو 566

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عێراق له‌ ئێستادا له‌ هه‌رێمه‌ و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌شی به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری به‌رپرسانی هه‌رێمه‌.


عادل عەبدولمەهدی بەیانی رۆژی شەممە بەسەردانێك گەیشتە هەولێر و بڕیارە سه‌ردانی سلێمانیش بكات و لەگەڵ بەرپرسانی حیزبی‌ و حكومی كۆببێته‌وه‌.

بەپێی زانیارییه‌كان،  ئامانجی سەردانەكەی عادل عەبدولمەهدی بۆ دەستخستنی پشتگیری بەرپرسانی هەرێمە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دەنگۆ هەیە جارێكی تر رابسپێرێتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت.

 عادل عەبدولمەهدی دەیەوێت پێش ئەوەی رابسپێرێتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت، پشتگیری زۆربەی لایەنەكان بەدەستبهێنێتەوە، بۆ ئەوەی جارێكی تر لەدەسەڵات دژایەتی نەكرێت.


ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ پێشتر پشتگیری عادل عه‌بدولمه‌هدی بوون بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ده‌ستبهێنێت له‌ ئێستادا دژین و وه‌ك ده‌وترێت خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌ستی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ پشته‌ كه‌ پێشتر پشتیوانی كابینه‌كه‌ی مه‌هدی بوون. 

هاوكات مانگی رابردوو عادل عەبدولمەهدی دەستلەكاركێشانەوەی راگەیاند و پەرلەمان پەسەندی كرد، كە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە دەتوانێت وەك سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەر بەردەوام بێت‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌هدی تا ئێستا هیچ ناوێكیان دیارینه‌كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP