Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمیر عەلی حاجیزادە: خۆزگە من بمردمایە لە بری روودانی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 156

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی ئەمرۆ بەفەرمی سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆیان لە خستنە خوارەوەی فرۆک ئۆکرانییەکە رایگەیاند، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هیوادارم من بمردمایە لە بری روودانی ئەو رووداوە.

ئەمیر عەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لەبارەی کەوتنەوە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە رایگەیاند،" هیوادارم من بمردمایە لە بری روودانی ئەو رووداوە".

ئەو فەرماندە ئاماژەی بەوەشکردووە،" فڕۆکەکە هەڵەی نەبووە و ئەوان بەرپرسیارەتی تەواوی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە دەگرنە ئەستۆ".

ئەوەش لەکاتێکدایە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تویتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە،" ئەمڕۆ رۆژێكی خەمناكە كە دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رایدەگەیەنن فڕۆكە ئۆكراینییەكە بە ھەڵەیەكی مرۆیی كەوتووەتە خوارەوە".

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP