Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وێنەی تایبەتی بەشێکی زۆر لە قوربانیانی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ بڵاودەکرێتەوە

هەمەرەنگ

بینراو 1369

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی له‌جۆری بۆینگ ٧٣٧ كه‌ ١٧٦ سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، دوای فڕینی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیمام خومه‌ینی کەوتە خوارەوەو سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا، پێشتر ده‌زگای فڕۆكه‌وانی ئێران-یش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، كه‌ سه‌رجه‌میان هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتن له‌وانه‌ش (٨٢ ئێران، ٦٣ كه‌نه‌دا، سێ بریتانیا، سێ ئه‌ڵمانیا، چوار ئه‌فغانستان، ١٠ سوید، دو ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ تیمی فڕۆكه‌وانی كه‌ له‌ نۆ كه‌س پێكهاتبوون

ئه‌مڕۆش شه‌ممه‌ حكومه‌تی ئێران دانی به‌وه‌دانا كه‌ فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ی به‌ هه‌ڵه‌ كردووه‌ته‌ ئامانج و ئاشكرایكرد كه‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌ موشه‌كێكی سوپای پاسداران پێكراوه‌، دوات له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌ ئۆكرانییه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

سه‌رۆكی ئۆكرانیاش داوای له‌ ئێران كرد قه‌ره‌بووی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی بكات و له‌ رێگه‌ی كه‌ناڵ دیپلۆماسییه‌كانیشه‌وه‌ داوای لێبوردن بكات، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌داش به‌پێویستی زانی لێپێچینه‌وه‌ له‌ ئێران بكرێت و سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت
 


   

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP