Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئەوروپا راگرت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 21

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


حکومەتی ئێران رایگەیاند، تاکاتێکی نادیار تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ وڵاتانی ئەوروپا راگرتوە.

فڕۆكه‌خانه‌ی‌ ئیمام خومه‌ینی‌ رایگەیاند، به‌هۆی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گه‌شته‌كان بۆ وڵاتانی‌ ئه‌وروپا داوا له‌ گه‌شتیاران ده‌كه‌ین به‌رله‌وه‌ی‌ به‌ڕێبكه‌ون بۆ فڕۆكه‌خانه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ ئه‌نجامدانی‌ گه‌شته‌كانیان په‌یوه‌ندی‌ بكه‌ن.

ئه‌م بڕیاره‌ی‌ هێڵی‌ ئاسمانی‌ ئێران پەیوەندی بە رووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران و ناوچەکەوە هەیە، بەتایبەتی پرسی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە کە تێیدا ١٧٦ سەرنشین گیانیان لەدەستدا و حکومەتی ئێرانیش دواتر دانی بەوەدا نا کە بە هۆی هەڵەیەکی مرۆیی  لەلایەن هێڵی بەرگری ئاسمانی ئێرانەوە خراوەتە خوارەوە.

له‌ به‌رامبه‌ردا هێڵی‌ ئاسمانی‌ ئۆكرانیا بڕیاری‌ دا له‌مه‌ودوا فڕۆكه‌كانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ئاسمانی‌ ئێراندا نه‌فڕن و ئاسمانی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌كارنه‌هێنن. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP