Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"رێکاری نێودەوڵەتی بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکرانییەکە دەگرینەبەر"

جیهان

بینراو 70

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی فرەنسا رایگەیاند، رێکاری لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی نێودەوڵەتی لەهۆکاری کەوتنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکرانییەکە لەئاسمانی تاران دەگرینەبەر.

لە راگەیەنراوێکی نوسینگەی سەرۆکی ئۆکرانیا هاتووە، هەریەک لە ئیمانیۆل ماکرۆنی سەرۆکی فرەنسا و ڤیلادمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەیان تاوتوێکردوەو ماکرۆن بەسەرۆکی ئۆکرانیای راگەیاندوە، کە دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی فەرمی نێودەوڵەتی کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، فڕۆکە ئۆکرانییەکە بە"هەڵەیەکی مرۆیی" و بەبێ مەبەست لەلایەن هێڵی بەرگری ئاسمانی تارانەوە خراوەتە خوارەوە.

فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەجۆری ( Boeing 737-800) بووە و بەپێی راگەیەنراوێکی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەیەکی هەستیاری سەربازی نزیکبوەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP