Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دوو وێنەی کەمبینراوی مەسعود بارزانی لە نەمسا

هەمەرەنگ

بینراو 966

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوو وێنەی کەمبینراوی کۆنی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی بڵاوکرایەوە کە لە وڵاتی نەمسایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوو وێنەی کەمبینراوی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکرایەوە، مێژوو وێنەکە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٩ کە لەشاری ڤییەنای پایتەختی نەمسایە.

هاوکات ئەو وێنەی مەسعود بارزانی لە ناو شەمەندەفەردایە و لە هەوڵێکی تیرۆر رزگاریبووە، مێژووی وێنەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی گەنجی ئەو بەرپرسەی پارتی دیموکراتی کوردستان.

مەسعوود مستەفا بارزانی لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە مەھاباد، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستانە، مەسعوود بارزانی لە رۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدایکبووە، لە سەردەمی تەمەنی کورتی کۆماری کوردستان لە مەھاباد کە یەکەم کیانی سەربەخۆی کوردی بووە، لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستاندا کە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩دا ئەنجامدرا، ھەڵبژێردرایەوە بە سەرۆکی ھەرێم بۆ خولێکی نوێ، لەماوەی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە پلەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندابووە، لەئێستادا سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP