Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌هێزترین كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتی بافڵ تاڵه‌بانییه‌

کوردستان

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئه‌وه‌ی ٢١ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٩، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چواره‌م كۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجامدا و تیایدا ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی هه‌ڵبژارد، به‌پێی زانیارییه‌كان بافڵ تاڵه‌بانی به‌هێزترین كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتی.

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی بینه‌ر، بافڵ تاڵه‌بانی به‌هێزترین كاندیده‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتی.

بافڵ تاڵه‌بانی توانی له‌ كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌یدا ٧٩١ ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت.

بڕیاره‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی ئه‌نجامبدرێت و به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌دا  چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنرێن، بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆو دیاریكردنی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی، جگه‌ له‌وه‌ش رێزلێنان بۆ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌رنه‌چوون، له‌دوای هه‌مواری په‌یڕه‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵده‌بژێرێت. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP