Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرابوو

کوردستان

بینراو 220

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەر لەئێوارەى ئەمرۆ ١١کانونی دوومی ٢٠١٩ د.عادل عبدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانى کاربەرێکەرى عێراق و وەفدێکى هاوڕێى سەردانى سلێمانیان کرد، لەلایەن وەفدى باڵاى یەکێتى نیشتمانى کوردستان بە سەرۆکایەتى کۆسرەت رەسوڵ عەلى سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى سیاسى و بەرژەوەندى یەکێتى پێشوازیان لێکرا.

لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەى دۆخى سیاسى عێراق کراو چۆنێتى رووبەروو بوونەوەى مەترسى و تەحدییەکانى بەردەم پرۆسەى سیاسى و دۆخى ئەمنى تاوتوێ کران.

لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، دۆخى هەرێمایەتى و گۆرانکاریەکانى ناوچەکە یان هەڵسەنگێندران، هەردوولا هاوڕابوون، کە هێشتا مەترسى تیرۆریستانى داعش کۆتایى نەهاتووە.

 جەختیان کردەوە، پێویستە هەوڵەکان چڕ بکرێنەوەو هەماهەنگى زیاتر لە نێوان هەردوولا دا هەبێت بۆ تێکشکاندنیان.

پەیوەندى نێوان هەرێم و ناوەند تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکە بوو، جەختکرایەوە لەسەر گرنگى پتەوترکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوولا، لە پێناوى بەرژەوەندیە گشتیەکانى گەلانى عێراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP