Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن

جیهان

بینراو 191

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لەهاوڵاتیانی دەکات سەردانی عێراق نەکەن و ئاماژە بەوەدەکات،  هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق لەبەردەم هەڕەشەیەکی گەورەی تووندوتیژی و رفاندندان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نامەیەکی نوێی هۆشداری ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتیانی خۆی دەکات و رایدەگەیەنێت،" هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق لەبەردەم هەڕەشەیەکی گەورەی تووندوتیژی و رفاندندان، ژمارەیەک تیرۆریست و گرووپی چەکداری لە عێراق چالاکن، بەردەوام هێرش دەکەنەسەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق و خەڵكی سڤیل".

ئەوەشیان خستووتەڕوو،" هۆزە میلیشیاکانی دژ بە ئەمریکا لەسەرتاسەری عێراق هەڕەشە لە هاووڵاتیانی ئەمریکی و کۆمپانیا رۆژئاواییەکان دەکەن." هەروەها هاتووە " هێرش لە رێگەی بۆمبی تەوقیتکراو لەچەندین ناوچەی عێراق بە بەغداشەوە روودەدەن."

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەربارەی کۆنسوڵخانەکانی لە هەولێر و بەسرە  ئاماژە بەوەدەکات،" کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کراوە دەبێت و کاروباری خۆی رادەپەڕێنێت، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە بەسرە کارەکانی وەستاندووەو تاوەکو ئیستا نەکراوەتەوە، کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا پێیان گوتراوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەکار نەهێنن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP