Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سبەی ئەم گەڕەکەی سلێمانی بێ کارەبا دەبێت

کوردستان

بینراو 1639

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سبەی دانیشتوانی گەڕەکی سەروەری کارەبایان نابێت بەهۆ بەستنی پێوه‌ری زیره‌ك.

لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند،" ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی سەروەری ده‌كه‌ینه‌وە، ئه‌و ماڵانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر فیده‌ری (۲۷) سبەینێ یەکشە‌ممه‌ (۱۲/١/٢٠٢٠) پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".

ئاماژەیان بەوەشکردووە،" له‌ كاتژمێر هەشتی  به‌یانی بۆ چواری ئێوارە كاره‌بای نیشتمانی و موه‌لیده‌یان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتیان خۆیان".

هاوکات ئەوەشیان خستووتەڕوو،"ئاگاداری هاوڵاتیان ئەو ناوچەیە دەکەینەوە کە لە پێناو پاراستنی ئامێرەکارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا بۆ یەکەمجار هەموو ئامێرەکارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە".

لەکۆتایی راگەیەنراوەکەشدا جەختیان لەوەکردووتەوە،" داواكاریشین كه‌ هاوكاری تیمه‌كانی به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ بن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ بچێت و دڵنیاشین كه‌ هاوكار ده‌بن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP