Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆتین: ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی رووبه‌ڕوبوونه‌ی سه‌ربازی فراوان لە ئارادایە

جیهان

بینراو 518

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی رووسیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مێرکڵ هۆشداری له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی فراوان له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌دات، كه‌ نه‌ك ته‌نیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو ده‌بێته‌ هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ بۆ هه‌موو جیهان.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پۆتین سەرۆکی روسیا بەهاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا رایگەیاند،" هیوادارم دۆخی گشتی له‌ ناوچه‌كه‌ نه‌بێته‌ هۆی هه‌ڵگیرسانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی فراوان، ئێستا هه‌ست به‌ بۆنی جه‌نگێكی ئاست نزم له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر شه‌ڕه‌ و خه‌ڵكێك تێیدا ده‌كوژرێت، ئه‌مه‌ش واقعه‌ راسته‌قینه‌كه‌یه‌".

سەرۆکی روسیا ئاماژەی بەوەشکرد،" ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ روویدا كاره‌ساته‌كه‌ ته‌نیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نابێت، به‌ڵكو باڵ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا ده‌كێشێت".

باسی ئه‌وه‌شیكرد، "له‌ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی له‌مشێوه‌یه‌، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ و نوێی خه‌ڵكی به‌ره‌و ئه‌وروپا سه‌رهه‌ڵده‌دات، رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌بینه‌وه‌، كاره‌ساتێكی تایفی، كاره‌ساتێكی ئابووری، چونكه‌ هه‌موو ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی كاولكاری و زیانی گه‌وره‌ بۆ ئابووری و كه‌رتی وزه‌ی جیهان".

لەکۆتایشدا سەرۆکی روسیا جەختی لەوەکردەوە،" هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ به‌لاوه‌نانی ئه‌و پێشەوەچوونانه‌ بكه‌ن و هه‌ر له‌مپێناوه‌دا ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌ ده‌كه‌ین، له‌وانه‌ش ئه‌مڕۆ له‌ مۆسكۆ له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كۆبووینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی هه‌نگاوه‌ هاوبه‌شه‌كانمان بكه‌ین و رێگری له‌و سیناریۆیانه‌ بكه‌ین، كه‌ هیچ كه‌سێك هیوای بۆ ناخوازێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە  ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە روسیا و لەگەڵ ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی روسیادا کۆبویەوە و گفتوگۆ لەسەر گۆڕانکارییە بەپەلە و پێشبینینەکراوەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و پرۆژە ئابوورییە پڕ لە خەونەکانی پووتین لە ئەوروپا، زیاتر وای لە راوێژکاری گەورەترین و بەهێزترین ئابووریی بلۆکی یەکێتیی ئەوروپا کرد بڕیاربدات بچێتە مۆسکۆ و لەگەڵ کەسی ژمارە یەکی رووسیا کۆببێتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP