Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران کێشەی لێدەکەوێتەوە

کوردستان

بینراو 144

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،  سبەی یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان بۆ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسایی چاکسازی کۆدەبێتەوە،بەڵام و خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران کێشەی لێدەکەوێتەوە.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا بەرنامەى کارى دانیشتنى ڕۆژى یەکشەممە ١٢ کانونى دووەمى بڵاوکردەوە و رایگەیاند،" لە دانیشتنەکەدا کە کاتژمێر ١١ى پێشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژە یاساى رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان بەپێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان عێراق دەخرێتە دەنگدان".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له ‌خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه ‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر دەکرێت.

لای خۆیەوە گۆرانی عومەر پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان دەربارەی خانەنشینی پەرلەمانتاران بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند،" ئەوەی هەندێک پەرلەمانتار دەیکەن، (بانێک و دوو ھەوا)یە هەندێک پەرلەمانتار لە کۆوبونەوەی لیژنە بۆ بەرژەوەندی خۆی و مانەوەی خانەنشینی خۆی زمانی لە ئەڵماس تیــژ ترە، کەچی لە تۆڕە کۆمەڵایەتێکان و بەر کامیراکان بۆ مزایدە کردن کەسێکی ترەو خۆی دەکات بە فریشتە لای خەڵک وا خۆی پیشان دەدات کێشەی کەمکردنەوەی مووچەی خانەنشینییەکەی خۆی نییە، بەڵام ئەوانە ئەکتەرێکی باشن نەک نوێنەری گەل".

هاوکات بەشێکیش لە چالاکەوان و رۆژنامەنوسان کەمپینێکیان راگەیاندووە و ئاماژە بەوەشدەکەن،"  ئێمه‌ پێمانوایه‌ ده‌بوایه‌ ئه‌و یاسایه‌ له‌ئاستی قۆناغه‌كه‌ و داواكاری خه‌ڵك بوایه‌و ره‌چاوی سه‌دان هه‌زار ده‌رچووی دانه‌مه‌زراوی بكردرایه‌و چاره‌سه‌ری دامه‌زراندن یان هه‌لی كاری بۆ ئه‌وان تێدابوایه‌ نه‌ك موچه‌ی سێ ملیۆن و ٢٥٠ هه‌زار دینار بۆ خه‌ڵكانێك كه‌ ته‌نها چوار ساڵ په‌رله‌مانتار یان وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی و راوێکار بوون.

ئەوەشیان خستووتەڕوو،" ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌بوایه‌ لانیكه‌م خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و ناوه‌راستی عێراق وای لێكردبان كه‌ ته‌نها یه‌ك جاریش بووه‌ بیر له‌به‌رژوه‌ندی گشتی بكه‌نه‌وه‌ نه‌ك به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی.

باسیان لەوەشکردووە،" ئێمه‌ داواده‌كه‌ین خانه‌نشینی پله‌ تایبه‌ت و په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌رێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان و دادواەرو راوێژکاران، هاوشێوەی بەغدا به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌هه‌ر خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كی شه‌قامی كوردستان ئێوه‌ به‌رپرسیار ده‌بن".

ئەوەشیان ئاشکراکردووە،"ئه‌گه‌ر یاسای چاكسازیتان به‌وشێوه‌یه‌ په‌سه‌ندرد كه‌ خۆتان ده‌تانه‌وێت، ئه‌وه‌ هه‌نگاوی دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ داواكردن ده‌بێت له‌ سەرۆکی هەرێم، یاساكه‌ واژۆ نه‌كات و بیگەرێنێتەوە بۆ پەرلەمان، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ویش واژۆی كرد ، ئه‌وا پارتی بەرپرسیاری سەرەکی دەبێت، چونکە زۆرینەی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتیش لای ئەوانە".

لە کۆتایشدا جەختیان لەوەکردووەتەوە،"پێمان وایە پەسەندکردنی ئەو پرۆژەیاسایە بەوشێوەیە ئەوەندەی تر خەڵکی کوردستان بێ ئومێد دەکات و ئەوەش دەبێتە راستی کە ئێوە بەنیازی چاکسازی راستەقینە نین و خۆتانی لێ دەدزنەوە، نا بۆ خانه‌نشینی پله‌ باڵای وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و کۆی پلەباڵاکان، به‌ڵێ بۆ دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی". 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP