Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌كرێت

کوردستان

بینراو 84

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی دەكات.

بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەكە، ئەمڕۆ پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیکە دەکات.

هاوکات پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر هەردوو پڕۆژه‌یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و پێشنیازه‌ بڕیاری رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمانیش دەدات.

پرۆژه‌ی چاكسازی ناڕه‌زایه‌تی زۆری رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه‌ و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، پێویسته‌ خانه‌نشینی پله‌باڵاكان نه‌مێنێت.

به‌شێك له‌ چاودێرانیش داواده‌كه‌ن، به‌هه‌مان شێوه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ كوردستانیش خانه‌نشینی پله‌ باڵاكان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بەرنامەی كار ئاماژەی بۆ كردووە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەمشێوەی خوارەوە بەڕێوەدەچێت:

یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( ٩٠، ٩١ ،٩٢، ٩٦، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بریاری (رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( ٩٠، ٩١،٩٢ ، ٩٦، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.

سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( ٨٧، ٨٨،٨٩ ، ٩٢) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP