Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سی کۆچبەر خنکان کە کوردیشیان تیادایە

جیهان

بینراو 108

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەند،  بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێك لە نێوان یۆنان و ئیتاڵیا زیاتر لە سی كۆچبەر خنكاون و بێسەروشوێن بوونە و بەشێكیان كوردن.

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، "رۆژی شەممە لە كاتی كۆچكردنی پۆلێك پەنابەر كە بەنیاز بوون لە كەناراوەكانی وڵاتی یۆنان خۆیان بگەیەننە كەناراوەكانی وڵاتی ئیتاڵیا لە نزیك دوورگەی (پاكسوس) ی یۆنان توشی رووداو بوون و زیاتر لە سی كەسیان خنكاون و بێسەروشوێن بوون كە بەشێك لە كۆچبەرەكانیش كوردن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەدواداچوونەكانیان بەردەوامە بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی قوربانیاكان".

روونیشیکردووەتەوە، "لەلایەن چەند كەشتییەكی بارهەڵگرەوە پۆلیسی دەریاوانی یۆنانی ئاگاگاركراوەتەوە و توانیویانە ٢١ كەسیان رزگار بكەن و تەرمی ١٢ قوربانیشیان لە نێو دەریادا دەرهێناوە و نزیكە ١٧ پەنابەری دیكەش بێسەروشوێننن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP