Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"عێراق پێویستی به‌ پشتیوانی دراوسێ و هاوڕێكانیه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی"

کوردستان

بینراو 56

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، جارێ زووە بۆ کشانەوەی هاوپەیمانان بەشێوەیەکی گشتی و لە نێویشیاندا سوپای ئەڵمانیا لە عێراق.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیەکەی لەگەڵ پۆرتاڵی رۆژنامه‌ی (بیڵد)ی ئه‌ڵمانیا ئەنجامدا،  له‌و گفتوگۆیەدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی‌ دۆخی عێراقه‌وه‌ رایگەیاند، "ئێستا دووڕیانێك له‌ پێش عێراقه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌ی هه‌ڵه‌ بڕوات  ئێمه‌ هیواخوازین، هه‌موومان پێكه‌وه‌ بتوانین كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین سه‌قامگیری، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی بۆ خه‌ڵكی عێراق بگه‌ڕێنینه‌وه".

 لەبارەی کشانەوەی هاو پەیمانان لە عێراق و بە هزبونەوەی داعش ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، "ئێمه‌ له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌ شه‌ڕی دژی تێرۆر كۆتایی نه‌هاتووه‌، هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق هاوشێوه‌ی پێشووتر پێویستی به‌ هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌یه‌، به‌ بۆچوونی ئێمه‌ ئێستا كاتێكی گونجاو نییه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش. هەڕەشه‌كان به‌رده‌وامن. هه‌ڕه‌شه‌ی جیدین. عێراق به‌ ته‌نیا ناتوانێت به‌ سه‌ریدا زاڵ ببێت".

هەر لە بارەی داعشەوە باسی لەوەشکردووە،  "هەڕه‌شه‌كان ته‌نیا بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ نین به‌ڵكو بۆ كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تیشن".

هەروەها لەبارەی به‌ هاوكارییه‌كانی سوپای ئه‌ڵمانیا له‌ شه‌ڕی دژی داعش و مه‌شقكردن به‌ پێشمه‌رگه‌ و ناردنی چه‌ك بۆیان سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "ئێمه‌ هه‌رگیز له‌ بیر ناكه‌ین به‌ڵام ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌، دڵنیاببینه‌وه‌ له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی پێكه‌وه‌ به‌ده‌ستهێنراون، کە به‌ فیڕۆیان نه‌ده‌ین". له‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێت، "رێگایه‌كی درێژمان بڕیوه‌، توانیمان لەڕووی فیزیكییه‌وه‌ خەلافه‌ت له‌ناو ببه‌ین، توانیمان پێداویستییه‌كانی ئاواره‌كان دابین بكه‌ین".

لەو گفتوگۆیەدا سەرۆکی هەرێم پەیامێکی تایبەتش بۆ پەرلەمان و گەلی ئەڵمانیا دەنێرێت دەڵێت، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسمكرد، په‌یامی من بۆ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و گه‌لی ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ سوپاسیان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ تاوەکو ئێستا بۆ ئێمەیان كردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ك هاوڕێ، هاوپه‌یمان و هاوبه‌ش هیواخوازین كه‌ ئێوه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ به‌رده‌وام بن له‌ سه‌ر رۆیشتنی ئه‌م رێگایه‌ تاوەكو ئێمه‌ بتوانین ئه‌و‌ په‌یمانەی به‌ خه‌ڵكی خۆمان داوه‌ بیبەینەسەر ئەویش ئاسایش و هیوایە به‌ ئاینده‌یه‌كی باشتر، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "ئێمه‌ هاوبه‌شی ئاشتی و خۆشگۆزه‌رانی ده‌مێنینەوە".

 نێچیرڤان بارزانی لە بارەی‌ گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران بهو رۆژنامە بەنێوبانگەی وتووە، "نامانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان و عێراق ببنه‌ مه‌یدانی شه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكی و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌، هه‌نگاو بنرێت بۆ هاوكاریكردنی عێراق، عێراق پێویستی به‌ پشتیوانی دراوسێ و هاوڕێكانیه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP