Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لیبیا... حەفتەر بەئاگربەست رازی بوو

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 61

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


هێزەکانی سەر بە سوپای لیبیا بەسەرۆکایەتی خه‌لیفه‌ حەفتەر لە خۆرهەڵاتی لیبیا، بانگەوازی تورکیا و رووسیایان بۆ ئاگربەستی هاوبەش قبوڵکرد كه‌ كاتژمێر(سفر) یان ١٢ی كانوونی دووه‌م ٢٠٢٠به‌ كاتی ناوخۆی لیبیا، ده‌ستیپێده‌كرد.

ئه‌حمه‌د میسماری، وته‌بێژی هێزه‌كانی سه‌ربه‌ حه‌فته‌ر،  له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ رێگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه‌ له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌،" بانگه‌وازی ئاگربه‌ستیان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان قبوڵكردووه‌" له‌ خۆرئاوای لیبیا به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاگربه‌سته‌كه‌ پێشێل بكات، ئه‌وا به‌ توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌.

لەماوەی رابردوودا هێزەکانی حەفتەر شاری مسراتەیان داگیرکردو بەرەو تەرابلوسی پایتەخت لەپێشڕەویدابوون

خەلیفە حەفتەر کە ئەفسەرێکی باڵای سەربازی لیبیایە و سوپاکەی لەلایەن زۆرێک لەوڵاتانی جیھانەوە بەسوپای نیشتیمانی لیبیا ناسێندراوە، لەماوەی رابردوودا دەستپێکردنی شەڕی لەدژی حکومەتی لیبیا راگەیاند، ھەڕەشەی ئەوەشی لە فائیز سەڕاج سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی لیبیا کرد کە پایتەختی لێدەستێنێتەوە و تەواوی وڵات کۆنتڕۆڵدەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP