Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاری لە بارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ ی ٢٠١٩

ئابوری

بینراو 627

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند ئەمڕۆ مووچەی هیچ شوێنێك دابەشناكرێت و کەی پارەی پێویست دابین کرا ئەوکات دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ی ساڵی رابردوودەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠١٩ بكرێت، بەڵام بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی بینەر لە سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی هەرێم  ئەمڕۆ مووچەی هیچ وەزارەتێك دابەش ناكرێت، راشیگەیاند، "تاوەكوئێستا پارەی پێویست لەبەردەست نییە بۆ دابەشكردنی مووچە، كەی پارە هەبوو راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت".

 ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،  "ئەگەر هەیە لەم چەند رۆژەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت".

 لە پێنج بۆ حەوتی هەمو مانگێک وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كات، به‌ڵام ئەم مانگە تا ئێستا مووچە دابەشنەکراوە و بڕیارە هەفتەی ئایندە دەستبەدابەشکردنی بکرێت.

مانگانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە ‌و خەرجییەكانی پێویستی بە یەك ترلیۆن ‌و ٧٠ ملیار دینارە، لەوەش نزیكەی ٨٨٥ ملیار دیناری بۆ مووچە تەرخان دەكرێت.

حکومەتی هەرێم لە دوو رێگەوە مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم دابین دەکات کە بەشێکی لە بەغداوە دابین دەكرێت كە مانگانە٤٥٢ ملیار دینارە،بەشەکەی دیکەشی لە ناوخۆی كوردستانەوە دابین دەكرێت، كە بڕەکەی ٣٦٠ ملیار دینارە، زۆربەی ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی نەوتە، ٦٠ ملیار دیناری لە وەزارەتی دارایی ‌و ٢٥ ملیار دیناریشی دیاری ئەمریكییەكانە بۆ هاوكاری پێشمەرگە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP