Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ هۆشداری دەستبەسەرداگرتنی هەژمارێکی بانکی عێراق دەدات

جیهان

بینراو 17

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداری دەستبەسەرداگرتنی هەژمارێکی بانکی عێراق دەدات.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لەزاری بەرپرسێکی عێراقییەوە رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ هۆشداری داوەتە حکوومەتی عێراق، ئەگەر بێتو سووربن لەسەر بڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا، ئەوا ئیدارەی ترەمپ دەستبەسەر هەژمارێکی بانکی ناوەندی عێراقی لە بانکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکییدا دەگرێت".

تەواوی داهاتی فرۆشی نەوتی عێراق دەچێتە نێو هەژمارەکەی بانکی ناوەندی عێراق و هەر لەو هەژمارەوە حکوومەت مووچە و پارەی گرێبەستەکانی دەدات.

هەروەها پێشتریش ترەمپ رایگەیاندبوو، بەو مەرجە ئامادەن ھێزەكانیان لە عێراق بكشێننەوە كە حكوومەتی عێراق ھەموو خەرجییەكانیان پێبداتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، عێراق داوا دەکات ئەمریکا هێزەکانی بکشێنێتەوە، ئەوەش دوای ئەوە دێت لە ماوەی رابردوودا ئەمریکا هێرشیکردە سەر چەندبنکەیەکی حزبوڵای عێراقی سەربە حەشد و کوشتنی جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP