Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی دەکات

کوردستان

بینراو 107

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەش لەبارەی سێ پرسەوەیە و گرنگترینیان ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەمە بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌، ده‌رماڵه‌ و به‌خشین.

پێشتر سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بانگێهشتنامەیەكدا بۆ پەرلەمانتاران رایگەیاندووە، رۆژی یەكشەممەی داهاتو کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانداهاتووە، لە تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکەدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عه‌قلییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( ٩٠، ٩١ ،٩٢ ، ٩٦ ، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق بەڕێوەدەچێت.

باسی لەوەشکرد، تەوەری دووەمی کۆبونەوەکەش تایبەت بە ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌بریاری (رۆژانی بۆنه‌ فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( ٩٠، ٩١ ،٩٢ ، ٩٦ ، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.

لە تەوەری سێیەمیشدا، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی ( ٨٧ ، ٨٨ ،٨٩ ، ٩٢) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق ئەنجامدەدرێت.
 
لە خولی پێشوی پەرلەمانی کوردستاندا بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسیەکانەوە نەتوانرا پڕۆژەیاسای چاکسازی تێبپەڕێندرێت، بەڵام لە خولەکەدا پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕان کە پڕۆژەکە تێبپەڕێندرێت.

بەپێی پڕۆژەیاسای چاکسازی، لیستی مووچەی مووچەخۆران پاکتاودەکرێت و دەرماڵەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق هاوتا دەکرێت و هەروەها پلە تایبەتەکان بە ١٥ ساڵ خزمەت و ٥٠ ساڵ تەمەن خانەنشین دەکرێن و ئەنجومەنی راژە دادەمەزرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP