Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەو سەرکردەیەی ئاگاداری پلانی کوشتنی قاسم سولەیمانی بوو کێیە؟

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 860

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

کوژرانی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکا کاردانەوەیەکی ناوخۆی و نێودەوڵەتی زۆری لێکەوتەوە، تەنها یەک سەرکردەی رۆژهەڵاتی ناوەراست لە پلانی کوشتنی سولەیمانی ئاگاداربوو.

لە هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا هاتووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تاکە سەرکردەبووە کە لەلایەن مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بەر لە کوشتنی قاسم سولەیمانی پێیگوتراوە کە ئەمریکا بە نیازی کارێکی وایە.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکراشیکردووە، نەخشەی کوشتنی قاسم سولەیمانی ١٨ مانگ لەمەوبەر لەلایەن ئەمریکاوە داڕێژراوە، ئەوەش کاتێک بووە کە جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بوو، جۆن بۆڵتن بۆ ئەو پرسە لەگەڵ سی ئای ئەیدا هاوئاهەنگییان هەبووە و ئەم نەخشەیەیان کردووەتە بژاردەیەکی سەرەکی.

هاوکات رۆژنامەکانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن، ئیسرائیل بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران یارمەتیی ئەمریکای داوە و زانیاریی هەواڵگریی پێداون.

 

دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل لە سووریا چرکە بە چرکە زانیاریی هەواڵگریان داوەتە ئاژانسی هەواڵگریی ناوەندی ئەمریکی لەسەر جوڵە و گەشتە فڕۆکەوانییەکانی قاسم سولەیمانی، هەروەها رۆژنامەی هاریتز ئاماژە بەوە دەکات، چەند کەسێک لەسەر کاتی گەشتە ئاسمانییەکەی قاسم سولەیمانی بۆ بەغداد لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق زانیارییان بە سی ئای ئەی داوە، حکومەتی عێراق چوار کەسی دەستگیرکردووە کە گومانیان لێدەکات دەستیان لە رووداوەکەدا هەبێت کە دوو کارمەندی فڕۆکەخانەی بەغدا و دوو کارمەندی هێڵی ئاسمانیی شام وینگزن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ٣ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک فەرماندەی ئێرانی و حەشدی شەعبی لەبەردەم فڕۆکەخانەی بەغدا لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکاوە کوژران.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP