Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی وەڵامی داواکاری هاوڵاتییەکی هەڵەبجەیی دەداتەوە

کوردستان

بینراو 129

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، كامیل عەبدولقادر، بەرکەوتوویەتی چەکی کیمیایی، داواكاریەكی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بەدەم داواکەیەوە چوو.

کامیل عەبدولقادر لە پەیامێکیدا ئاماژەیبەوەکربوو،" کاتژمێر هەشتی ئەم بەیانیە لە نووسینگەی  ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیوەندی پێوە کردم و پێی راگەیاندم کە مەسرور بارزانی  هەواڵت دەپرسێ و سڵاوی هەیە بۆتان، ئەو بڕی سی هەزار یۆرۆش کەداوات کردووە خەرج کراوە بۆتان".

هاوکات ئەو پیاوە چارەسەری سییەکانی بۆ ئەنجامدەدرێت، ئێستا بەشێكی زۆری سییەکانی لەکار کەوتوون و بەپێی راپۆرتە پزیشکیەکانی ئەڵمانیا و ئێران و هەرێمی کوردستان، مەترسی تەواو لەسەر ژیانی هەیە و پێویستە دەستبەجێ نەشتەرگەری چاندنی سییەکانی بۆ ئەنجام بدرێت.

‎کامیل عەبدولقادر نزیکەی دوو ساڵە رووی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە، پزیشکەکان لەم ماوەیەدا هەوڵی زۆریان لەگەڵ داوە و لە ئێستادا ئامادەیان کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەریە سەختە.

‎بەهەوڵی چەند رێکخراوێکی بواری جینۆساید لە هەرێمی کوردستان، کونسوڵگەری ئەڵمانیا لە هەولێر قایلکراوە بەوەی ڤیزای ساڵێک بە خێزان و منداڵەکانی بدەن، ئەمەش بۆ ئەوەی لە ئەڵمانیا چاودێری ووردی بکەن، بەڵام حکوومەتی ئەڵمانیا ئامادەنییە هیچ خەرجییەکیان لە ئەستۆ بگرێت.

‎تا ئێستا لەلایەن کۆمەڵێک کەسایەتی و خێرخوازەوە بڕی بیست هەزار یۆرۆ گەشتۆتە ئەو ژمارە بانکیەی کە لە بانکێکی ئەڵمانیا مامۆستا کامیل کردوویەتیەوە، ‎٣٠ هەزار یۆرۆكەی دیكەش لەلایەن سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە لە ئەستۆگیرا.

مامۆستا کامیل لە پۆستێکی فەیسبووکدا داوایکردبوو، بەرپرسان بە هانەیەوە بچن چونکە لە دۆخێکی سەختدایە لە وڵاتی ئەڵمانیا.

کامیل عبدالقادر وەیس محەمەد، لەساڵی ١٩٧٣ لە هەڵەبجەی شەهید لەدایک بووە، لە تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەدا سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی نۆ کەس کە لەو کاتەدا پێکەوەبوون شەهیدبوون، باوک و دایک و پێنج خوشک و برایەک و خوشکەزایەکی بەگازی کیمیایی پێکەوە شەهیدبوون، لەنێویاندا تەنها مامۆستا كامیل لەلێواری مەرگ گەڕاوەتەوە، ماوەی نزیکەی ٣٢ ساڵە بەدەست کاریگەری گازی خەردەلەوە دەناڵێنێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP