Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەولێر... دوو دوکان بەهۆ فرۆشتنی دەرمانی قاچاغەوە داخران

کوردستان

بینراو 84

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروستکردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، له هەولێر هەڵمەتێک بۆ سەر ئەو کەسانەی له رێگەی ئۆنڵاین دەرمانی رێگەپێنەدراو و قاچاغ دەفرۆشن، دوو دوکان داخران.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتى کۆنتڕۆڵ کردنى هێنان و دروست کردنى دەرمان و ئامێر و پێداویستى پزیشکی لە کوردستان، لێژنەی چاودێریی  بازاڕ به هاوکاریی ئاسایشی هەولێر/ هۆبەی ئابووری و پۆلیسی شارەوانی سەر به قائیمقامیەتی هەولێر رایگەیاند،" له هەڵمەتێک بۆ سەر ئەو کەسانەی له رێگەی ئۆنڵاین دەرمانی رێگەپێندراو و قاچاغ دەفرۆشن، دوو دوکان داخران".

ئاماژەیەن بەوەشکردووە،" ئەو دوو دوکانە که دەکەوێته گەڕەکی عاردی مەلایان و پێداویستیی جوانکاریی ئافرەتانیان دەفرۆشن، دەرمانێکی زۆری قەدەغەکراو دەستی بەسەردا گیرا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP