Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەو کەسە کێ بوو یەکەمجار گه‌یشته‌ سه‌ر ته‌رمی سوله‌یمانی؟

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 1535

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


رۆژی هەینی سێی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، سوپای پاسداران و پێنتاگۆن رایانگەیاند، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ى پێشووى فه‌یله‌قى قودسى سه‌ر به‌ سوپاى پاسداران له‌ بۆردوومانێكى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كوژرا، لەگەڵ ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و ژماره‌یه‌ك پله‌دارى ئێرانى و به‌رپرس و چه‌كدارى ترى حه‌شد.

فۆکس نیوز، له‌راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لدا ورده‌كاریی شه‌وی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ئه‌و لایه‌نانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ هاوكاربوون بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌و کە توانیان یەکەم کەس بگەنە سەر رووداوەکە، کە لەلایەن (لیلاند ڤێرت)ی (په‌یامنێر و ئاماده‌كار و دامه‌زرێنه‌ری نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واڵی ئه‌مریكا) باسی کردووە، تیایدا رووداوه‌كه‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا، باسده‌كات، له‌دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ دوو ئۆتۆمبێل له‌ فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا هێزه‌كه‌ به‌ دووی نیو مایل (یه‌ك كیلۆمه‌تر و ٢٥٠ مه‌تر) چاودێری كاروانی هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كه‌ن كاتێك له‌رێگه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێفرۆكه‌وانه‌وه‌ یه‌كه‌م ئۆتۆمبێل ده‌پێكرێت و به‌دوایدا له‌ ئۆتۆمبێلی دووه‌م (دواوه‌) ده‌درێت.

ئۆتۆمبێلێكیان، سوله‌یمانی و سێ ئه‌فسه‌ری ئێرانی و ئه‌وی تریشیان ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس به‌رپرسی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و دوو پاسه‌وانی تایبه‌تی تێدا ده‌بێت.

پاش دوو ده‌قیقه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌ر له‌هه‌موو هێزه‌كانی تر هێزه‌ هه‌واڵگرییه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌په‌له‌ به‌ ناوی "پشكنین و هه‌ڵسه‌نگاندنی زیانه‌كان، ئه‌گه‌نه‌ شوێنه‌كه‌ كه‌ هێشتا هیچ تیمێكی ئه‌منی عێراقیی نه‌گه‌یشتبووه‌ لای ئۆتۆمبێله‌ سوتاوه‌كان.

تیمه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌په‌له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌ك ده‌چركێنن و چه‌ند دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌ش تۆمارده‌كه‌ن و دڵنیا ده‌بنه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی دیاریكراوه‌ بۆ لێدان، فرۆكه‌ بێفرۆكه‌وانه‌كه‌ پێكاوێتی و هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه‌.

تیمه‌كه‌ وێنه‌ی سوله‌یمانی ده‌گرن كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ئه‌سوتێت، به‌ڵام هه‌ر زوو تیمه‌كه‌ جه‌سته‌ شێواوه‌كه‌ی سوله‌یمانی له‌ناو ئاگر و دووكه‌ڵ-دا ده‌رده‌هێننه‌ ده‌ره‌وه‌ و چه‌ند مه‌ترێك له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ دووری ده‌خه‌نه‌وه‌، یه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كان وتویه‌تی، "دیمه‌نه‌كه‌ ته‌واو تراژیدی بوو سوله‌یمانی ده‌ستێك و قاچی په‌ڕیبوو".

راشیگەیاندووە، "ده‌ستمان كرد به‌ گیرفانیدا ناسنامه‌و پاسپۆرت و به‌رباخه‌ڵه‌كه‌ی سه‌لماندی كه‌ سوله‌یمانییه‌، وێنه‌ی ناسنامه‌ و پاسپۆرته‌كه‌یمان گرت، كتێبێكی شیعر و هه‌ندێك پاره‌ی كاش له‌ گیرفانیدا بوو، وێنه‌ی ده‌مانچه‌كه‌ی و چه‌كێكی ترمان گرت، ژماره‌ی ده‌مانچه‌كه‌یمان هه‌ڵگرت و به‌راوردمان كرد له‌گه‌ڵ ئه‌و ژماره‌ی ده‌مانچانه‌ی كه‌ له‌لامانبوون".
لیلاند ڤێرت لە بەرنامەکەدا وتی: نزیك ١٠ ده‌قیقه‌ به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ تێپه‌ڕ بووه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌كان و ئه‌مبولانس و ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتن، “بۆ هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ گرنگ نه‌بووه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تر كێیی تیایه‌، چونكه‌ دڵنیابوون له‌وه‌ی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌، ئامانجه‌كه‌ سوله‌یمانی بوو".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP