Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی کوردستان دوو پرۆژە یاسای پەسەندکرد

کوردستان

بینراو 67

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و دوو پرۆژە یاسا پەسەند کران،گرنگترینشیان پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەكان بوو.
  
ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان  کۆبوویەوە و پاش ئەوەی خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەكان كرا، بە دەنگی ٨٨ پەرلەمانتار پڕۆژەكە پەسەند كرا، پڕۆژەیاسای (مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره‌ عەقڵییەکانی له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) پەسەند کرد کە لە ٥٢ ماددە پێک دێت.

ئەم پڕۆژەیاسایە یەکەمین پڕۆژەیاسا بوو کە لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە رەوانەی پەرلەمان کرا، بەهۆیەوە بەکارهێنەران و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و سزاکانیان لە یەکتر جیاکراوەتەوە و بە شێوەیەکی گشتیش سزاکان بۆ تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان قورستر کراون. 

یەکێکی دیکە لە لەو پرۆژە یاسایانەی کە پەسندکرا، بریتیبوو پڕۆژە یاسای رۆژانی پشووی نەتەوەی توركمان خرایە دەنگدانەوە و بە ٧٣ دەنگ پڕۆژەیاساكە پەسەند كرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP