Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چاڤی داهاتووی خۆی یەکلادەکاتەوە

وەرزش

بینراو 82

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای گفتوگۆیەکی زۆر دواجار   بە شێوەیەکى سەرەتایى هێرناندز چاڤی راهێنەری یانەی سەدی قەتەڕی رازیبوو پۆستی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە وەربگرێت، بەڵام سەرتای وەرزی داهاتوو ئەو پۆستە وەردەگرێت.

رۆژنامەى مۆندۆی کەتەلۆنى لەهەواڵیکیدا ئاشکرایکردووە،" ئۆسکار گراوى بەڕێوەبەرى جێبەجێکار و ئیریک ئەبیدالى سکرتێرى هونەرى یانەى بەرشەلۆنە، ئەمڕۆ دواین کۆبوونەوە لەگەڵ چاڤى هێرنادێزى راهێنەرى یانەى سەدى قەتەرى دەکەن، تا ڕازى بکەن پۆستى راهێنەرایەتى بەرشەلۆنە وەربگرێت لەم وەرزەدا".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە،" چاڤى بە شێوەیەکى سەرەتایى لەسەر وەرگرتنى پۆستەکە رازیبووە، بەڵام لە سەرەتاى وەرزى داهاتووەوە نەک ئێستا، بەپێى سەرچاوەکانیش هێشتا دەرگاى دانوساندن لە نێوان هەردوولادا کراوەیە.

مۆندۆ ئەوەشی خستووەتەڕوو،" ئەستێرە گەورەکانى بەرشەلۆنە رێگرنین لە بەخشینى پۆستى راهێنەرایەتى یانەکەیان بە چاڤى، لای خۆیەوە کاپتنی یانەکەش لیۆنێل میسی رەزامەندی نیشانداوە لەسەر گەڕانەوەی چاڤی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP