Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یونسکۆ: زمانی هەورامی بەرەو لەناوچوون دەچێت

هەمەرەنگ

بینراو 156

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەگوێرەی داتایەکی رێخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەگرتوەکان زمانی کوردی، بە شێوەیەکی گشتی پەرەی سەندووە و لە ریزی زمانە سەلامەتەکانی جیھاندا ماوەتەوە، وتوشییەتی زمانی (هەورامی)لە ریزی ئەو زمان و شێوەزارانایە کە بەرەو لە ناوچون دەچێت.

وەفا مەلا رەحیم، مامۆستای زانکۆ، لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی، پاش ھەوڵدانێکی زۆر بۆ لەناوبردنی لە لایەن وڵاتانی باڵادەست و بە تایبەتی رژێمی عێراق ، بە شێوەیەکی گشتی پەرەی سەندووە و لە ریزی زمانە سەلامەتەکانی جیھاندا ماوەتەوە، بەتایبەتی دوای پرۆسەی رزگارکردنی عێراق ساڵی ٢٠٠٣ ".

ئەو مامۆستایەی زانکۆ روونیشیکردووەتەوە، "شێوەزاری ھەورامی بە گوێرەی داتاکانی یونسکۆ لە ریزی ئەو زمان و شێوەزارانایە کە بەرەو لە ناوچون دەچێن، ئەوەشی خستووەتە روو "ئەرکی ھەورامییەکانە ئەو شێوەزارەی خۆیان گەشەی پێبدەن و بە سەلامەتی بیھێڵنەوە" وتووشییەتی "من لەو باوەڕەدام زۆرینەی ھەورامییەکان ئاگاداری ئەم زانیاریەی یونسکۆ نین ھیوادارم من ھەڵە بم".

هەروەها داوا لە حکومەتی ھەرێم هەورامییەکان دەکات، بەجدی کار لەسەر ئەم بابەتە بکات، چونکە بەبوونی فرە زمان و فرە شێوەزار لە ناو ھەر وڵاتێکدا نیشانەی پێشکەوتن و دەوڵەمەندی کلتۆری ئەو وڵاتەیە، ھیوادارم ھەورامییەکان، دەست بکەن بە کۆڕ و کۆنفرانسی خۆیان، ئەوەی لە دەستیان بێ بیکەن ، سبەی مێژو رەحم بە کەس ناکات". 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP