Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق... زۆرینەی دانیشتوان خاوەنی دوو سیم کارتی تەلەفۆنن

هەمەرەنگ

بینراو 73

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -


دەزگای ئاماری عێراق ئاشکرای کرد؛ ژمارەی هێڵەکانی تەلەفۆن زۆر زیاترە لە ژمارەی دانیشتوانی وڵات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی کانوونی دوەمی ٢٠٢٠، دەزگای ناوەندیی ئاماری عێراق، ئاماری کۆتایی ساڵی (٢٠١٨)ی بڵاوکردەوە، بەشێکی تایبەتە بە بەکارهێنانی ئامێر و هێڵەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت، کە تیایدا ئەوەی خستووەتەروو، "ژمارەی هێڵەکانی ئینتەرنێت لەو ساڵەدا گەیشتووەتە (٣٩) ملیۆن هێڵی تەلەفۆن بەکارهێنراوە، بەراورد بە ژمارەی دانیشتوان کە بە (٣٨) ملیۆن خەمڵێنراوە".

هەر بەپێی دەزگای ئاماری عێراق، ژمارەی هێڵەکانی تەلەفۆن دەگاتە رێژەی (١٠٢.٧٪)ی ژمارەی دانیشتوانی عێراق.

ئەوەشی روونکردووەتەوە، ژمارەی هێڵە بەکارهێنراوەکانی ئینتەرنێت لەسەر تەلەفۆنی زیرەک گەیشتووەتە (١٥.3) ملیۆن هێڵ لە ساڵی (٢٠١٨)دا. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP