Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشەکەی ئێران بۆسەر کۆیە روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

کوردستان

بینراو 565

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەسەر هێرشەکی ئێران بۆسەر کۆیە وتبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری پێشوه‌خته‌ی له‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بووە، كه‌ له‌ رابردوودا كرایه‌ سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له‌ سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه‌

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جوتیار عادل له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا،" ره‌تیكرده‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری پێشوه‌خته‌ی له‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووبێت، كه‌ له‌ رابردوودا كرایه‌ سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له‌ سنووری شارۆچكه‌ی كۆیه‌".

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژەشیان بەوەکردووە،" لەم رۆژانەدا پەیامنێرێکی بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە کە ھەولێر ئاگاداری پێشوەختەی ھێرشی موشەکیی ساڵی رابردووی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، ئەم  ھەواڵە دوورە لە راستی و رەتی دەکەینەوە". 

 

ئەوەش لەکاتێکدایە ٨/٩/٢٠١٨  نزیكه‌ی ١٠ مووشه‌ك ئاراسته‌ی باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە شاری کۆیەكرا و باره‌گای سه‌ره‌كی حدك به‌ر مووشه‌ك كه‌وتووه‌و ژماره‌یه‌ك کوژراو برینداری لێکەوتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP