Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ترەمپ داوایەک ئاراستەی سەرکردەکانی ئێران دەکات

جیهان

بینراو 144

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا هۆشداریی دەداتە سەرکردەکانی ئێران کە خۆپیشاندەران نەکوژن.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە توویتێکدا رایگەیاند،" بۆ سەرکردەکانی ئێران  خۆپیشاندەرانتان مەکوژن، پێشتر هەزاران خۆپیشاندەرتان کوشتووە یان زیندانی کردووە، جیهانیش چاودێریتان دەکات".
 
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە،" زۆر لەوە گرنگتر، ئەمریکا چاودێریتان دەکات، ئینتەرنێت کارابکەنەوە و بهێڵن با رۆژنامەنووسان ئازادانە بسووڕێنەوە، کوشتنی گەلی مەزنی ئێرانتان راگرن!".
 
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی شەممە ١١-١-٢٠٢٠ خۆپیشاندان لە چەند شار و شارۆچکەیەکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان پێکردووەتەوە، خۆپیشاندەرانی ئێران درووشمی تووند ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەن، لەنێویاندا داوای دەستلەکارکێشانەوەی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران دەکەن.
 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP