Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌هناز ئه‌فشار پەیامێک بۆ کچەکەی قاسم سولەیمانی دەنێرێت

هەمەرەنگ

بینراو 884

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

مه‌هناز ئه‌فشار خانمه‌ ئه‌كته‌ری دیار و ناسراوی ئێرانی لە هەژماری تایبەتی خۆی  له‌ تۆڕی  كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام  په‌یامێك ئاراسته‌ی زه‌ینه‌ب سلێمانی كچی قاسم سلێمانی  ده‌كات.
 
مه‌هناز له‌و په‌یامه‌یدا به‌زه‌ینه‌ب ده‌ڵێت،" تۆیش كچی ئه‌م وڵاته‌ی(ئێران)، ئه‌و توڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ قورسه‌ی بۆ باوكت داوات كردبوو، تا ئێستا داوێنی خۆمانی گرتووه‌ته‌وه‌ و داخێكی بێ كۆتایی  ناوه‌نە بەسه‌ر دڵی هاووڵاتیانته‌وه‌، هه‌مووان ده‌زانن بێ تاقه‌ت و توڕه‌یت".

ئاماژەی بەوەشکردووە به‌ڵام بزانه‌ ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش توڕه‌ و  بێ تاقه‌ت و غەمبارن، بۆیه‌ باشتر وایه‌ چەکەکەت دانێیت و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئێستا تەعەزێبارن و هیچ كه‌سێك نییه‌ تۆڵه‌شیان بسێنێته‌وه‌، هاودڵ و تەعەزێبار بێت".

مەھناز ئەفشار، لەدایکبووی ١١ی حوزەیرانی ١٩٧٧ لە تاران ئەکتەرێکی ئێرانییە، لەدوای ساڵی ١٩٩٩ چالاک بووە لە فیلمی سینەمایی و زنجیرەی تەلەڤزیۆنیدا بەشداری چەندین فیلم و دراما کردووە کەلە زۆربەی رۆڵی سەرەکی بینیوە، لە ئێستادا لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP