Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری ناوخۆ: مووچەی خانه‌نشینی هەرێم هاوتایی بەغدا دەکرێت

کوردستان

بینراو 185

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، له‌ رێگه‌ی پڕۆژه‌ یاسایه‌كه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ ده‌دات مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان هاوتای به‌غدا بكات.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  رایگه‌یاند،" حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یاسایه‌كی له‌به‌رده‌سته‌ بۆ هاوتاكردن و یه‌كخستنی مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌گه‌ڵ به‌غدا".

وه‌زیری ناوخۆی ئاماژەی بەوەشکرد،" پڕۆژه‌كه‌ ئیشی باشی له‌سه‌ر كراوه‌ و به‌مزووانه‌ش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی یه‌كه‌می پڕۆژه‌یاسای چاكسازییه‌".

هاوکات ئەمڕۆ کۆبەبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو تا ئیشتاش بەردەوامە  و لە کۆبوونەوەکەدا دوو پرۆژە یاسا پەسەند کران، ئەویش پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەكان، یەکێکی دیکە لە لەو پرۆژە یاسایانەی کە پەسەندکرا، بریتیبوو لە پڕۆژە یاسای رۆژانی پشووی نەتەوەی توركمان خرایە دەنگدانەوە و بە ٧٣ دەنگ پڕۆژەیاساكە پەسەند كرا. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP