Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەکی دیکە دەکات

کوردستان

بینراو 65

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

کۆبوونەەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆش بەردەوامە و دوێنێ خوێندنەوەی دووەمی بۆ چوار ماددەی پڕۆژەیاسای چاكسازی كرد و ئەمڕۆش كۆبوونەوەكەیان درێژەی دەبێت.

لە كۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی كوردستان، كە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو، لە كۆی ٢١ ماددە، خوێندنەوەی دووەم بۆ چوار ماددەی پڕۆژەیاسای چاكسازی كرا، لەو چوارچێوەیەدا پەرلەمانتاران ژمارەیەك تێبینییان پەیوەست بەو ماددانە خستەڕوو، وەزیرە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتیش وەڵامی پرسیار و تێبینی و سەرنجی پەرلەمانتارانیان پەیوەست بە پڕۆژە یاساكە دایەوە".

ماڵپەڕی پەرلەمانی كوردستان، له‌ به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كاندا وه‌زیری ناوخۆ رایگەیاندبوو،" وه‌كو وه‌زاره‌ت ئێمه‌ هه‌ر به‌چاكسازی مووچه‌ ناوه‌ستین و چاكسازی له‌هه‌یكه‌لیه‌ت و ئیداره‌ و شێوازو كاری ده‌زگاكانیش ده‌كه‌ین".

ئەو مادانەی كە خوێندنەوەی دووەمیان بۆ كراوە بریتین لە مادده‌ی یه‌كه‌می كه‌ له‌چوار بڕگه‌ پێكهاتبوو، تایبه‌ت بوو به‌ ئامانجه‌كانی یاساكه‌، مادده‌ی دووه‌میش تایبه‌ت بوو به‌ رێكخستنه‌وه‌ی ماف و ئیمتیازاته‌كانی میراتگرانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی و له ‌حه‌وت بڕگه‌ پێكهاتووه‌، مادده‌ی سێیه‌میش تایبه‌تبوو به‌ نه‌هێشتنی سوومه‌ندبوون له‌ جارێك زیاتر له‌ بودجه‌ی گشتی و له‌ چوار بڕگه‌ پێكدێت، مادده‌ی چواره‌میش تایبه‌ت بوو به‌ بواری پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆ و له‌ شه‌ش برگه‌ پێكهاتووه‌.

هاوکات وابڕیارە كاتژمێر ١٠:٣٠ سه‌ر له‌به‌یانی ئەمڕۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبكاتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ ماددەكانی دیكە بكات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP