Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ترەمپ: بۆت نییە زمانی فارسی بەكاربهێنیت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 144

6 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر تویتەکانی ترەمپ هاتە دەنگ و رایگەیاند، ئەمەریكا كە ھۆكاری ھەڕەشە و گەمارۆكانی سەر ئێرانە، ترەمپ بۆی نییە زمانی فارسی بەكاربھێنێت".

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ تویتێکی بە زمانی فارسی کرد، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر ئەو تویتە هاتە دەنگ و رایگەیاند،" ئەمەریكا ھۆكاری تیرۆر و گەمارۆكانە لە ئێران و بۆیان نییە زمانی فارسی بەكاربھێنن".

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەکرد،" ئەمەریكا كە بەردەوام ھەڕەشە و گەمارۆ و تیرۆری دژ بە ئێران بەكارھێناوە بۆی نییە زمانی فارسی بەكاربھێنێت".

ئەوەشی خستووتەڕوو،" ئەمەریكا لە چەند رۆژی رابردوودا، فەرماندەیەكی ئێرانی تیرۆر كردووە، لەگەڵ خەڵكی ئێرانە یا بەرانبەریان دەوەستێتەوە".

هاوکات دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە توویتێکدا رایگەیاند،" بۆ سەرکردەکانی ئێران  خۆپیشاندەرانتان مەکوژن، پێشتر هەزاران خۆپیشاندەرتان کوشتووە یان زیندانی کردووە، جیهانیش چاودێریتان دەکات".

ئەوەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  دوو رۆژ لەمەوبەر بۆ یەكەمجار لە تویتێكدا بە زمانی فارسی رایگەیاند، كە خەڵكی ئێران بوێرو زوڵم لێكراون و دەوڵەتی ئەمەریكا پشتیوانیان لێدەكات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP