Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم: كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان قۆرخكاریی زۆریان كردوه‌

کوردستان

بینراو 73

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كۆمپانیا ئه‌منیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی زۆریان پێدراوه‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سوره‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه‌یان بۆ بكرێت.

رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستاندا  روونكردنه‌وه‌ی دا و رایگه‌یاند، "٦٦ كۆمپانیای ئه‌منی له‌ كوردستاندا بونیان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بێ به‌رنامه‌ و به‌ ده‌سه‌ڵاتێكی زۆره‌وه‌ كارده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هیچ جۆرێك مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌ و ئێمه‌ هه‌موو كارێك ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی رێكیان بخه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستا مۆڵه‌تپێدانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ راگیراوه‌".

روونیشیكرده‌وه‌،" دوو لیوای حكومه‌تی هه‌رێم تایبه‌ت به‌ پاسه‌وانی له‌ كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كان بوونی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌شێك له‌و كۆمپانیا نه‌وتیانه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ پاسه‌وانییان بۆ دانراوه‌ و رێگه‌ناده‌ن لیواكانی سه‌ربه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن".

وتیشی، سه‌رۆكی حكومه‌ت پێداگره‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێداچونه‌وه‌ به‌ كۆمپانیا ئه‌منیه‌كاندا بكرێت و وه‌زاره‌تی ناوخۆش راسپێردراوه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ بكات".

له‌باره‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانییشه‌وه‌، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ روونیكرده‌وه‌، هیچ ئامارێكی وردیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ تایبه‌ت به‌ پاسه‌وانه‌كان بۆ شوێن و دامه‌زراوه‌ و كه‌سایه‌تییه‌كانی كوردستان، ئه‌ویش له‌پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌دایه‌ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌و ئه‌وان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كارده‌كه‌ن بۆ جیاكردنه‌وه‌ی پاسه‌وان و پێشمه‌رگه‌و هه‌ر یه‌كێك شكۆی خۆی بۆ ده‌گێڕدرێته‌وه‌. هه‌موو ئه‌و ژمارانه‌شی ره‌تكرده‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێن ٦٤هه‌زار پاسه‌وان یان چوار یه‌كه‌ی پاسه‌وانی بوونی هه‌یه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP