Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە حاڵەتێکی دەگمەندا مردوویەک منداڵی دەبێت

هەمەرەنگ

بینراو 186

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ توانی رووبەڕوی مەحەڵ بێتەوە دوای ئەوەی پێیان راگەیاند منداڵت نابێت، بەڵام توانی بەبێ منداڵدان منداڵی ببێت و ئێستا خاوەنی کوڕێکە.

جێنیفەری تەمەن ٣٣ ساڵ ئە ژنە بوو کە دکتۆرەکان پێیان راگەیاند  مەحاڵ  بەشێوەیەکی سروشتی منداڵی ببێت، ئەو کاتەی تەمەنی ١٧ ساڵان، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٧ لە نێوان چەندین کەسدا کە خۆیان پاڵاوتبو بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن بۆ ئەوەی منداڵیان ببێت، لە دادگایی کردنێکدا جێنیفەر و هاوسەرەکەی بۆ ئەو چارەسەرە هەڵبژێردران.

پێن مێدیسن، هەستان بە پێدانی چارەسەر بە جێنیفەر و هاوسەرەکەی بەوەی منداڵدانی بەخشەرێکی مردوی بۆ بگوازنەوە.

لە ساڵی ٢٠١٨ دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکی ١٠ کاتژمێری توانرا منداڵدانەکە بگوازرێتەوە بۆ جێنیفەر، شەش مانگ دواتر، دکتۆرەکان پێیان راگەیاند کە نەشتەرگریەکە سەرکەوتوە بوە و دەتوانێت منداڵی ببێت، دوای منداڵبونەکە دکتۆرەکان منداڵدانەکە لادەبەن.

رۆژی پێنجشەممە هاوسەرەکەی جینیفەر رایگەیاند "ئێستا ئێمە خاوەنی کوڕێکین، راهاتوین لەسەر ئەوەی کوڕەکەمان بگۆڕین و خواردنی پێبدەین لە ماڵەکەی خۆماندا".

پێن مێدیسن ئاماژەیان بەوەکردووە، لە جیهاندا ٧٠ حاڵەتی گۆڕینی منداڵدان هەبوە لە کەسێکی بەخشەرەوە بۆ کەسێک کە پێویستی پێیبێت، بەڵام تەنها دوو منداڵ بەم شێوازە لەدایکبووە.

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP