Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی کچ و کوڕێکیان دەستگیرکرد

کوردستان

بینراو 1378

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، توانیویانە  له‌ناوبازاری شاری سلێمانی كچ و كوڕێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب دەستگیربکەن، کە ویستویانە برێک پارەی ساختە  لەبازار ساخبکەنەوە. 

لە راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند،" دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی رێكاری زانیاری هه‌بوو كه‌ له‌ناوبازاری شاری سلێمانی كچ و كوڕێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب دراوی ساخته‌یان پێیه‌ و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ‌ مه‌فره‌زه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی تۆمه‌تباران و توانرا ده‌ستگیریان بكه‌ن".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" تۆمه‌تباران به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر راگیران و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر بڕی ٣٨٥ هه‌زار دیناری ساخته‌ی عیراقیدا".

 



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP